ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئارسناڵ گفتوگۆ لەگەڵ مۆرینهۆ رەتدەکاتەوە و دوو راهێنەری دیکە پاڵێوراون

یاریگا-تادێت فشارەکان لەسەر یونای ئێمری زیاتر دەبێت و چەند راهێنەریکیش ناویان بەستراوەتەوە بە یانەکەوە وەک جێگرەوەی راهێنەرە ئیسپانییەکە.

بەگوێرەی سپۆرت مەیل ئارسناڵ ئەو هەواڵەی بەدرۆخستووەتەوە گووایە خۆزێ مۆرینهۆ و راول سانهێلی بەڕێوبەری وەرزشی ئارسناڵ چاویان بەیەک کەوتووە. ئەوەی هەواڵەکەشی گەرموگوڕتر کرد ئامادەبوونی مۆرینهۆ بوو لە یاری ئارسناڵ و ڤیتۆریا لە یۆرۆلیگ.

رۆژنامەی میرۆریش لەلایەن خۆیەوە ئەو باسەی دووپاتکردووەتەوە کە ئارسناڵ بیر لە مۆرینهۆ ناکاتەوە بەهۆی رابردووە خراپەکەی لەگەڵ ئارسن ڤینگەر و چەند کەسێکی دیکەی ستافی یانەکە بەڵام لەباری دوورخستنەوەی ئێمری هەریەک لە پاتریک ڤیێڕا، مایکڵ ئارتێتا و ماکسیمیلیانۆ ئالێگری نزیکترین پاڵێوراون. هەرچەند ئەمەی دواییان ئەگەری پەیوەندیکردنی هەیە بە بایەرن میونشنەوە پاش ئەوەی بایەرن کۆڤاچی راهێنەری دوورخستەوە.

گەنەرز سەرەڕای خەرجکردنی پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەی هاوینەدا ئاست و ئەنجامەکانی ئەو یانەیە پێشڤەچوونی بەخۆیەوە نەبینیووە بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button