ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

شڤانشتایگەر داوا لە مولەر دەکات بچێتە مانچێستەر یونایتد

یاریگا-باستیان شڤانشتایگەر پێی وایە مانچێستەر یونایتد باشترین بژاردەیە بۆ تۆماس مولەری هاوڕێ و هاونیشتیمانی.

 باستیان کە پێشتر یاری بۆ هەردوو یانە کردووە بۆ بیڵد وتی ” کاتێک ڤان گال لە یونایتد راهێنەر بوو زوو زوو دەیپرسی مولەر چی دەکات و بەنیازی چیە؟ ئەو بەڕاستی دەیویست بیهێنە یونایتد بەڵام ئەوکات مولەر گەنجتر بوو نەیدەویست بایەرن جێبهێڵێت. زۆربەی کاتەکان لەسەر کورسی یەدەگە و رەنگە بە تێپەڕبوونی کاتیش بۆچوونی لەسەر مانچێستەر یونایتد گۆڕابێت. کارێکی باش دەبێت بۆ هەردوولا ئەگەر بچێتە ئەوێ”.

مولەر لەگەڵ بایەرن بارودۆخی باش نیە و بە کەمی سوودی لێدەبینرێت و خودی یاریزانەکەش ئاماژەی بە ئەگەری رۆیشتنی کردبوو لە باڤاری بەڵام روون نیە کە دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچی راهێنەر بۆچوونی ئەو یاریزانە دەگۆڕیت یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button