ئیتاڵیا

پیۆڵی: میلان ئاستی باشتر بووە!

یاریگا-ستیفانۆ پیۆلی راهێنەری یانەی ئەیسی میلان پێی وایە یانەکەی ئاستی بەرەو باشترچووە سەرەڕای شکستەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر لازیۆ.

پیۆلی کە لەژێر هەڕەشەی دەرکردندایە دوای یارییەکە وتی “بە بینینی من ئێمە گەشەمان کردووە، راستە  بەپێی ریزبەندییەکە دەبوو سەربکەوین بەڵام ئاستمان باش بوو. لەسەر رێگایەکی راستین بەرەو سەرکەوتن، من تیمێکم بینی کە  تا کۆتایی هەوڵی سەرکەوتنی دەدا و دەستبەردارنەبووین. هێشتا هەڵەمان هەیە،  پێش ئەوەی  بێم یاریزانەکان دوو دڵ بوون و دەترسان من چیتر ئەوەیان تیا نابینم”.

میلان لە پلەی ١١هەمی ریزبەندیدایە و هەشت خاڵ لە چوار پلەکەی پێشەوە دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button