ئه‌وروپائیتاڵیا

سەرتاشەکەی رۆناڵدۆ کوژرا

یاریگا
ریکاردۆ مارکێز فرێرا، سەرتاشەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هۆتێلێکی شاری زیوریخی سویسڕا بە کوژرایی دۆزرایەوە.

رۆژنامەی سەنی بریتانی بڵاویکردۆتەوە ئەو سەرتاشە کە کاری بۆ چەندین یاریزانی بە ناوبانگی جیهانی کردووە و یەکێک لەوانەش ئەستێرە پۆرتوگاڵیەکەی یۆڤێنتۆس بووە، لە هۆتێلێکی شاری زیوریخی سویسڕا بە کوژرایی دۆزرایەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە یەکێک لە خزمەتگوزارەکانی ئەو هۆتێلە کاتێک ویستویەتی بچێت ژوورەکەی ئەو سەرتاشە پاک بکاتەوە، تەرمەکەی بینیوە کە خەڵتانی خوێن بووە و هەر زوو پۆلیسی ئاگادار کردوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button