ئه‌وروپائیتاڵیا

ڕەگەزپەرستیی پەتی ئارامی بالۆتێلی پچڕاند و کاردانەوەی نواند

یاریگا- جارێکیتر یاریگاکانی ئیتاڵیا ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانەی بەخۆوە بینی و ماریۆ بالۆتێلی قوربانیەکەی ئەم جارە بوو.

لە یاری ئەمشەوی نێوان هێلاس ڤێرۆنا و بیریشیا، هاندەرانی یانەی خانەخوێ بە هوتافی ڕەگەزپەرستانە بالۆتێلیان هەراسان کرد.

ماریۆ کە تاکە گۆڵی 2-1ی یانەکەی تۆمارکرد، لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکەدا و لەو چرکەی کە تۆپ لە قاچی خۆیدا بوو، تۆپەکەی بە دەست هەڵگرت و بە لێدانێکی بەهێز گرتیە هاندەران. دواتر ناوبژیوان یارییەکەی ڕاگرت.

– دیمەنەکە بە ڤیدیۆ:

https://youtu.be/wCJ9fEHwuNE

جێی ئاماژەیە، دووەم یاریە بالۆتێلی دەبێتە قوربانی دەستی هاندەران. هەفتەی 10ی ڕابردووی خولەکە ماریۆ کەوتە بەر ڕق و هوتافی هاندەرانی یانەی ئینتەر میلان، کاتێک نێرازۆری میوانی بیریشیا بوون، ئەوەش لەپای ئەوەی هێرشبەرەکەی پێشوویان درێسی ئەی سی میلانی ڕکابەریی مێژووییانی پۆشی و بوو بە یاریزانی ڕۆسۆنێری.

بابەتی زیاتر

Back to top button