ئه‌ڵمانیا

بۆمبێک لە نزیک یاریگای یانەیەکی ئەڵمانی دۆزرایەوە

یاریگا –

بۆمبێکی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم، لە نزیک یاریگای تایبەتی یانەی ماینز دۆزرایەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، ئەو بۆمبەی کە دۆزراوەتەوە بۆمبێکی گەورە نییە کە لە فڕۆکەوە فڕێدرابێتە خواردەوە، بەڵکو بۆمبێکی بچووکی سووتێنەر بووە، کە ئەگەری هەیە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە بەجێ مابێت.

پۆلیسی ماینز رایگەیاندووە، بەرەبەیانی دووشەممە، کرێکارانی بیناسازی بۆمبەکەیان لە ناوچەی بریتزنهایم لە شاری ماینز دۆزیوەتەوە. دەستبەجێ پۆلیس و بەشی ئاگرکوژێنەوەیان ئاگادار کردۆتەوە.

ئەمڕۆ بڕیارە مین هەڵگرەوەکان بۆمبەکە بپشکنن و ئەگەری هەیە راستەوخۆ پووچەڵ بکرێتەوە. هیچ مەترسییەکیش لەسەر خەڵک نییە، بەڵام پۆلیس داوای لە خەڵک کردووە وەک خۆپارێزی لە ناوچەکە دوور بکەونەوە.

لە روانگەی وەرزشەوە دۆخی ماینز بە باشی ناڕوات و بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی 16 دایە و مەترسی دابەزین بۆ تیپەکە هەڕەشەیان لێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button