ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

ئەنجومەنی پیرانی ئیتاڵیا لێکۆلینەوە لەسەر پێناڵتیەکەی رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا
دوای هەژمار کردنی لێدانی سزا لە بەرژەوەندی یۆڤێنتۆس بەرامبەر جێنەوا، دەنگۆیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی ئیتاڵیا داوای پێداچونەوە بەم لێدانە دەکات.

جیانی پیتلا ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆری هەواڵی سکای سپۆرت دەڵێت ” لێدانە سزاکەی بیانکۆنێری مشتو مڕێکی زۆری دروست کردووە، بۆیە بریارمانداوە لە ئەنجومەنی پیران بە دواداچونی بۆ بکەین بۆ ئەوەی بگەین بە راستی “.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پیرانی ئیتاڵیا ئەوەشی گووت کە ئەوان ئەو داوایەیان پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە کردووە و بەم زووانە دانیشتنێکی تایبەتی لەسەر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button