ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

مارکا: بالۆن دۆر مافی لیۆنێل مێسیە

یاریگا
دوای بڵاوکردنەوەی ناوی کۆتا پاڵێوراوانی خەڵاتی بالۆن دۆر دەنگۆیەکی بەهێز هەیە ئەو خەڵاتە پێشکەش بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بە پێچەوانەی ئەم دەنگۆیانە دەڵێت خەڵاتەکە مافی لیۆنێل مێسیە، چونکە ئەو لە 2019 زیاتر لە رۆناڵدۆ گۆڵی کردووە و بە گشتیش ئاستی ئەو باشتر بووە. سەرچاوەکە باس لە چانسێکی دیکەی ئەو خەڵاتە بۆ لیۆ دەکات کە لە سێ ساڵی رابردوو هەر یاریزانێت خەڵاتی زە بێستی بەدەست هێنا بێت، ئەوا خەڵاتی گۆڤاری فرابس فتبۆلیشی بردووە، بۆیر بە هەموو پێوەرێک مێسی دەبێت ببێە خاوەنی شەشەم بالۆن دۆر.

رۆژنامەی مارکا ئەوەشی نوسیوە کە ئەستەمە ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری لیڤەرپول ببێتە خاوەنی ئەم خەڵاتە، بە هۆی ئەوەی لەم ساڵانەی رابردوو تەنها یەک بەرگریکار ئەو خەڵاتەی بردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button