ئه‌وروپائیتاڵیا

ئەنچلۆتی بەدەر نەبوو لە سزا ڕاگەیەندراوەکانی سەر ناپۆلی

یاریگا- لە پاش یاری ڕابردوویان بەرامبەر ئەتاڵەنتا لە میانی یارییەکانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیتاڵی، یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکە چەند سزایەکی جۆراوجۆری لە دژی یانەی ناپۆلی ڕاگەیاند، لە نێویشیاندا کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەر.

لەو یاریەی کە 2-2 کۆتایی هات، ئەنچلۆتی لە کۆتا خولەکەکاندا ناڕەزایەتیی و ڕەخنەی ڕوونی لە بڕیاری ناوبژیوان پیشان دا و هاتە نێو یاریگاوە بە هۆی هەژمار نەکردنی لێدانێکی سزا لە بەرژەوەندی یانەکەی، کە دواتر بە کردنە دەرەوەی ڕاهێنەرەکە کۆتایی هات. سزا ڕاگەیەندراوەکە ناوبراو لە یاری ڕۆژی شەممەی داهاتوو بێ بەش دەکات کە دەبنە میوانی ڕۆما.

هاوکات یانەکەی باشووری ئیتاڵیا سزای ماددی بە بڕی 3000 یۆرۆ درا بەهۆی هاویشتنی بۆتڵی ئاوخواردنەوە لەلایەن هاندەرانیەوە بۆ نێو یاریگا. ئەوە و، بڕی 1500 یۆرۆ سزای ئینسینی کاپتنی یانەکەش، هەر لە چوارچێوەی سزاکاندا هاتووە.

ناپۆلی بە 18 خاڵەوە لە ڕیزبەندیی شەشەمی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت، بە جیاوازیی خاڵێک لە ڕۆمای پلەی چوارەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button