ئه‌وروپائیسپانیا

پیکی خواستی خۆی بۆ سەرۆکایەتیکردنی بارسێلۆنا پیشان دا

 یاریگا- جێرارد پیکی ئەستێرەی دیاری هێڵی بەرگری بارسێلۆنا خرایە بەر پرسیاری ئەگەری خواستەکانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی یانەکە لە داهاتوودا، کە باسێکی بەربڵاوی نێو میدیاکان و شەقامی وەرزشیی بووە لە ماوەکانی ڕابردوودا.

لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕادیۆی El Largueroدا، پیکی سەبارەت بەو ئەگەرە گوتی: “بیرکردنەوە لە بارەی داهاتووەوە، ڕەنگە شتێکی شێتانەبێت. ئەو ڕۆژەی کە گرنگییم نامێنێت لە پێکهاتەکەدا، ئەو ڕۆژە ئیتر کاتی ئەوەیە خۆم دوور بخەمەوە. من ئێستا لە گرێبەستدام تا ساڵی 2022, کە تا ئەو کاتە تەمەنم دەگاتە 35 ساڵ. سەبارەت بە بوونم بە سەرۆکی یانە، ئەوە شتێک نییە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕوو بدات و حەز ناکەم لەو بابەتەوە خۆم بئاڵێنم. نە لە داهاتووییەکی نزیک، نە مامناوەند، ئەگەرچی هەمیشە ئەو ویستەم هەبووە. ئەگەریش ڕۆژێک ئەوە بێتە دی، ئەوە هیوادارم بە باشی بەڕێوەی ببەم. ئەوکات گۆڕانکاریی زۆریش ئەنجام دەدەم. بەڵام لە ئێستادا ئەو ئەرکە بۆ خۆم بە گونجاو نازانم.”

پیکی لە دیارترین ئەو یاریزانانەیە کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی پرسی سەربەخۆبوونی هەرێمی کەتەلۆنیایە و ڕەگەزێکی سەرەکیی ململانێکانی نێوان ڕیاڵ و بارسێلۆنایە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button