ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئیبراهیمۆڤیچ مەبەستی گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا ڕوون دەکاتەوە

یاریگا- زاڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ هەوادارانی خۆی بێ هیوا کرد لە ئامانجی گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا.

چەند ڕۆژێکە هەوادارانی تۆپی پێ سەرقاڵ بوون بەوەی ئەفسانە سویدیەکە جارێکتر لە خولی ئیسپانیدا ببیننەوە، ئەوەش دوای ئەوەی خودی یاریزانەکە لە پێگەکانی خۆیەوە ئەو هیوایەی لە دڵی شەیدایانیدا ناشت. ئەگەرچی میدیای ئیسپانیی لە یەک دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەوەیان خستە ڕوو کە ئیبرا بە مەبەستی پەیوەندی کردنی بە کۆمپانیایەکی گرەوکاریی دەگەڕێتەوە ئیسپانیا و وەک باڵیۆزی کۆمپانیاکە دیاری کراوە، ئەمڕۆ زاڵاتان خۆی ئەو چاوەڕوانیانەی کرد بە هەڵم و بە ڤیدیۆیەک لە ئینستاگرامی خۆیەوە مەبەستەکەی ڕوون کردەوە کە کارکردنە لەگەڵ کۆمپانیای گرەوکردن لەسەر یارییەکانی خولی ئیسپانیی.

ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ یانەی گالاکسی ئەمریکی کۆتا ڕۆژەکانی گرێبەستەکەی بەڕێ دەکات و دەنگۆی زۆر هەیە یانەی ناپۆلی مکوڕە لەوەی ناوبراو بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button