ئینگلتەراگرنگترین

تیروپشکی چارەگی کۆتایی جامی کاراباو راکێشرا

ئەمڕۆ تیروپشک بۆ کۆتا هەشت یانەی جامی کاراباوی ئینگلتەرا راکێشرا.

شەوی رابردوو یارییەکانی قۆناغی ١٦ بەڕێوەچوون و پاش چەند یارییەکی ئاگرین یانەکانی ئارسناڵ،چێڵسی لەسەر دەستی لیڤەرپوول و مان یونایتید کرانە دەرەوە. بەڵام لە قۆناغی هەشتدا یانە گەورەکان رووبەرووی یەک نابنەوە بەم جۆرە

ئۆکسفۆرد یونایتد – مان سیتی

مانچێستەر یونایتد- کۆڵچێستەر یونایتد

ئەستۆن ڤیلا- لیڤەرپوول

ئێڤەرتۆن – لێیستەر سیتی

وابڕیارە یارییەکان لە ١٢/١٧ دا بەڕێوەبچن بەڵام پێشبینی دواخستنی یارییەکەی لیڤەرپوول دەکرێت بەهۆی بەشداریکردنی لە جامی جیهانی یانەکان

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button