ئیتاڵیا

مارکیزیۆ باسی ئەوساتە دەکات چەکێک لەسەر سەری دانرا

یاریگا-کلاودیۆ مارکیزیۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی یوڤێنتۆس باسی رووداوی دزیکردنەکە دەکات لە ماڵەکەی کاتێک خۆیان لە ماڵ بوون و کەوتنە مەترسییەوە.

دوێنێ چەند کەسێکی چەکدار دزەیان کردە ناو ماڵی مارکیزیۆ و چەکیان خستە سەر خۆی و هاوسەرەکەی تاوەکو کەلوپەلە بەهاکانیان پێبدەن.

ناوبراو بۆ کۆریێری دیلۆ سپۆرت باسی ئەو ساتە ترسناکەی کرد و وتی ”

دەمانچەکانیان لەسەر سەرمان دانابوو، سەخت بوو چونکە هەرگیز دوو دەمانچەی راستیم نەبینیبوو لە ژیانم دا. پێنج کەس بوون و دەیانوت شوێنی قاسەکەتان لەکوێ دایە منیش هەر دەموت نیمانە چونکە بەڕاستی نەمان بوو. ئیتر هەرچیەکیان دەستکەوت بردیان و رۆشتن. زۆر خەمی ژیانی خۆم و رۆبێرتای  هاوسەرم بوو. سوپاس بۆ خوا کە منداڵەکان لە ماڵ نەبوون لەوکاتەدا لە یاری تۆپی پێ بوون. لە راستیدا راهێنەرەکەیان  یەکەم کەس بوو گومانی شتێکی کرد، چونکە پەیوەندی پێوەکردین و ئێمە هەڵمان نەگرت بۆیە دزەکان کاتێک زانیان کەسێک هەستی پێکردوون کەوتنە پەلەپەل”.

مارکیزیۆی ٣٣ ساڵ هاوینی رابردوو وازهێنانی یەکجاری راگەیاند پاش بەسەربردنی ١٣ ساڵ لە یوڤێنتۆس و کۆتا وەرزی یاریکردنیشی لەگەڵ زینیت سان پیترسبێرگی رووسی بەسەربرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button