ئه‌ڵمانیا

نۆیەر توڕە و نیگەرانە لە یاریزانانی یانەکەی

یاریگا-مانوێل نۆیەر کاپتن و ئەستێرەی یانەی بایەرن میونشن توڕە و نیگەرانە لە یاریزانەکانی یانەکەی پاش یارییەکەی شەوی رابردوویان.

باڤاری زۆر بە زەحمەت شکستی بە بۆخوم هێنا و گەیشتە قۆناغی داهاتووی جامی ئەڵمانیا.  نۆیەر دوای یارییەکە وتی “شێوازی یاریکردنمان لە نیوەی یەکەم دڵتەنگ و بێ هیوای کردم. نازانم هۆکارەکەی ئەوەبوو کە ئاگامان لە خۆمان نەبوو یاخود نەماندەویست سەربکەوین چونکە ناتوانم بیر لە هیچ هۆکارێکی دیکە بکەمەوە بۆ ئەو ئاستە خراپە. گرنگە هەمووان لە خۆیانەوە دەست پێبکەن و خۆیان چاکبکەن، کەس پەنجەی تۆمەت بۆ ئەوی دیکە درێژ نەکات”.

بایەرن نزیک بوو لە شکست کاتێک تاوەکو خولەکی ٨٣ بە گۆڵێک لەدوابوو بەرامبەر یانە پلە دووەکە بەڵام دواتر  سێرجیۆ گنابری ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. ناوبژیوان لە خولەکی ٨٨دا یاریزانێکی بۆخومی بە کارتی سوور کردە دەرەوە و ئەوەش رێخۆشکەربوو بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووهەم لەلایەن تۆماس مولەر لە خولەکی ٨٩ دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button