ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: ناوبژیوانێکی ئافرەت کاردانەوەیەکی سەیر بەرامبەر کاکا نیشان دەدات

ناوبژیوانێکی ئافرەت لە میانەی یارییەکی دۆستانەدا کارتێکی زەرد بەڕووی ریکاردۆ کاکا بەرزدەکاتەوە دواتریش سێڵفییەکی لەگەڵدا دەکرێت.

کاکا جارێکیتر چانسی ئەوەی بەرکەوت درێسی وڵاتەکەی بپۆشێتەوە کاتێک لە میانەی یارییەکی خێرخوازیدا ئەستێرەکانی بەڕازیل و ئەستێرەکانی ئیسرائیل روبەرووی یەکبوونەوە.

جگە لە کاکا  هەریەک لە رۆناڵدینهۆ،ریڤاڵدۆ،کافو و بیبیتۆ لەو یارییە بەشداربوون بەڵام ئەوەی یارییەکەی بەناوبانگ کرد هۆکارێکی دیکەبوو وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت. ناوبژیوان کارتێکی زەرد دەدات بە کاکا بە بێ ئەوەی هیچ شتێک روویدابێت و دواتریش دەردەکەوێت مەبەستی بووە یارییەکە بوەستێنێت بۆ سێڵفییەک

یارییەکەش بە بردنەوەی بەڕازیل بەکۆتا هات بە ئەنجامی ٤-٢.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button