ئه‌وروپائیتاڵیا

لیستی یاریزانانی یۆڤێنتۆس بۆ یاری ئەمشەو بڵاوکرایەوە

یاریگا
ماوریسیۆ ساری، راهێنەری یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیا ناوی یاریزانە بانگهێشت کراوەکانی بۆ یاری ئەمشەو بەرامبەر جێنەوا بڵاوکردەوە.

ماڵپەری فەرمی خانمە پیرەکە لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە بریارە ئەمشەو رووبەڕووی جێنەوا ببنەوە و لەم لیستەدا هەر یەکە لە میرالیم پیانیچی ناوەڕاستکار و گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەر بە هۆی پێکان بەشداری ناکەن، لەلایەکی دیکەوە دۆگلاس کۆستا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئارۆن رامسی بۆ ئەم یارییە ئامادە دەبن.

بریارە ئەمشەو لە بەردەوامی گەڕی دەیەمی سێریائەی یۆڤێنتۆس کاتژمێر 11 بە کاتی هەولێر میوانداری جێبەوا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button