ئاسیاگرنگترین

یاریزانه‌ كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سووریا: دەمەوێت خزمه‌تی گه‌لی سووریا بكه‌م

یاریگا –

مەحمود داود ده‌ڵێت، ده‌مه‌وێت شتێك پێشكه‌ش به‌ هه‌ڵبژارده‌ی ووڵاته‌كه‌م بكه‌م.

مەحمود داود یاریزانه‌ كورده‌ پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی سوریا، كه‌ له‌ ریزەکانی یانه‌ی شتوتگارتی ئەڵمانی  یاریی ده‌كات، دڵخۆشی خۆی به‌ پەیوەندیكردنی شاندی هەڵبژاردەی سوریا ده‌بڕی.

داود لە لێدوانێکدا کە لە لاپه‌ره‌ی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، دەڵێت، دەمەوێت شتێک پێشکەش بە گەل و وڵات بکەم، هەروەها دڵخۆشم کە یاری بۆ زێدی خێزانەکەم ده‌كه‌م، یاریكردن له‌ هه‌ڵبژارده‌ی وولاته‌كه‌شم چێژی هه‌یه‌.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، تۆپی پێ یارییەکی زۆر جوانە و خەڵکێکی زۆر کۆدەکاتەوە، هیوادارم کاتێکی سەرکەوتوو لەگەڵ هەڵبژاردەی سوریا بەسەرببەم، هەروەها پێکەوە کاردەکەین بۆ ئەوەی بزەیەک بخەینە سەر رووخساری گەلی سوریا.

به‌ پێی ماڵپەڕی ترانسفێر مارکێت کە تایبەتە بە ئامار و به‌های یاریزانان، مەحمود داودی سوری له‌ رووی بەهای بازاڕییه‌وه‌ لە پێشەنگی لیستی باشترین یاریزانە عه‌ره‌بیه‌كانه‌ لە کیشوەری ئاسیا كه‌ نرخه‌كه‌ی 14 ملیۆن یۆرۆیه‌ و  لە پلەی یەکەمه‌.

هەڵبژاردەی سوریا ئامادەکاری دەکات بۆ یاریی گه‌ڕی چواره‌می پاڵه‌واتنه‌كانی جامی ئاسیای 2027 و مۆندیالی 2026 كه‌ رۆژی سێشەممەی داهاتوو به‌رامبه‌ر میانمار یاریی ده‌كات.

Back to top button