ئه‌مریکائیسپانیا

مێسی بەشداری کلاسیکۆی ئەمریکای لاتین دەکات

یاریگا
لیۆنێل مێسی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا بەشداری یارییە دۆستانەکەی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بەرازیل دەکات.

سەرچاوەکانی ئارجێنتینا بڵاویان کردۆتەوە گۆڵکاری هەڵبژاردەکەیان و بارسێلۆنا دوای کۆتایی هاتنی سزاکەی دەگەڕێتەوە هەڵبژاردەکەی و بەشداری یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر بەرازیل دەکات کە بریاروایە لە وڵاتی سعوودیا بکرێت و دواتریش رووبەڕووی ئۆرۆگوای دەبنەوە، بە مەرجێک ئەگەر تووشی هیچ پێکانێک نەبێت.

هەردوو هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و بەرازیل بریاروایە 15ـی مانگی داهاتوو لە شاری ریازی سعوودیا رووبەرووی یەکتری ببنەوە و دوای چوار رۆژیش تانگۆ یارییەکی دیکەی دۆستانە بەرامبەر ئۆرۆگوای دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button