ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زڵاتان گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا راگەیاند

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج لە پەیامێکی ناڕووندا گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا راگەیاند.

ئەستێرە ناودارە سویدییەکە لە پێگەی فەرمی خۆی بە ڤیدیۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی “سڵاو ئیسپانیا، بڵێن چی ؟ دەگەڕێمەوە”.  ئەمەش پاش ئەوەی کۆتا یاری خۆی بە درێسی لۆس ئەنجلس گالاکسی ئەنجامدا و گرێبەستەکەشی لەکۆتایی وەرزدا بەسەرچوو.

تا ئێستا دیارنیە  ئیبرا بەمەبەستی لە گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا بۆ پەیوەندیکردن بە چ یانەیەکە وە یاخود چوونی بۆ ئیسپانیا بۆ یاریکردنە بە تایبەت کە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٨ ساڵ.

گۆڵکارە گەورەکەی سوید لە خولی ئەمریکیدا توانی ٣١ گۆڵ لە ٣١ یاریدا تۆماربکات و پێشتریش لە ئیسپانیا لەگەڵ بارسا یاری کردووە. جگە لەو دوو یانەیە یاری بۆ ئەجاکس،ئینتەرمیلان،ئەیسی میلان،یوڤێنتۆس و مانچێستەریونایتد ئەنجامداوە.

پەیامەکەی ئیبرا لە ستۆری ئەکاونتی فەرمی خۆی ببینن : https://www.instagram.com/iamzlatanibrahimovic/?hl=en

بابەتی زیاتر

Back to top button