ئینگلتەرا

بڕاندی جلوبەرگەکەی لینگارد لە شکست دایە

براندی جلوبەرگی جێسی لینگاردی یاریزانی یانەی مانچێستەریونایتد پارەیەکی زۆر زەرەری کردووە پاش تەنها یەک ساڵ لە کردنەوەی.

لینگارد کارگەی تایبەت بەخۆی کردەوە بۆ دروستکردنی جلوبەرگ بەناوی جەیلینگز و لە ماوەی ئەو ساڵەدا ٢٥٠ هەزار پاوەند (٣٢٠ هەزار دۆلار) زەرەری کردووە. ئەمە لە کاتێکدا لەنێو یاریگاشدا ئەو یاریزانە ئاستی وەک پێویست نیە و پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستداوە.

بەگوێرەی مانچێستەر ئیڤینینگ بەرپرسانی یونایتد و ئۆلی سۆڵشایەر ئەو یاریزانەیان ئاگادارکردووەتەوە ئەو کارە ئەنجام نەدات چونکە سەرنجی دووردەخاتەوە لە تۆپی پێ.

گاری نیڤڵ یش لەوبارەیەوە بۆ سکای سپۆرت وتبووی “کێشەم لەگەڵ ئەوەدانیە بازرگانی خۆی بکات بەڵام نەک پێش گەورەترین یاری وەرز بەرامبەر لیڤەرپوول تۆ بڕاندی جلوبەرگەکەت ئاشکرابکەیت”.

لینگارد و یونایتد لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی ئەم وەرزەدان پاش کۆکردنەوەی تەنها ١٣ خاڵ لە ١٠ یاریدا.

 

ماڵپەڕی بڕاندەکەی لینگارد: https://jlingz.com/

بابەتی زیاتر

Back to top button