ئه‌ڵمانیائیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

مان سیتی ئیسپانییەکی بۆ جێگرەوەی سانێ کردووەتە ئامانج

یانەی مانچێستەر سیتی چاوی بڕیوەتە تواناکانی  میکێل ئۆیارزاباڵی هێرشبەری ریاڵ سۆسیداد و هەڵبژاردەی ئیسپانیا.

ئۆیارزابالی ٢٢ ساڵ خاوەنی ٢٨ گۆڵە لە دوو وەرزی رابردوودا و ئاستێکی بەرزیشی نیشاندا لە بردنەوەی یۆرۆی خوار ٢١ ساڵ بۆ ئیسپانیا لە هاوینی ئەمساڵدا.

بەگوێرەی سکای ئەڵمانیا  مان سیتی دەیەوێت ئەو یاریزانە بکاتە جێگرەوەی  لیرۆی سانێ کە ئێستا لە پێکانێکی درێژخایەندایە. هاوینی رابردوو بایەرن میونشن زۆر هەوڵیدا سانێ بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی بەڵام بەهۆی نرخە زۆرەکەی رێکنەکەوتن. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوە پێکانەکەی سانێ هۆکارە بۆ ئەوەی مان سیتی بە فرۆشتنی رازی بێت بەڵام لە بەرامبەردا دەیانەوێت میکێل جێگەی بگرێتەوە.

یانە باسکییەکە تەنها بەپێدانی پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئامادەن دەستبەرداری بن کە ٦٧ ملیۆن پاوەندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button