کاپتن کۆرەک
ئیسپانیاگرنگترین

گرانادا ئیسپانیای شۆک کردووە

یاریگا-یانەی گرانادا بەدەر لە هەموو چاوەڕوانی و بۆچوون و پێشبینییەکان لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لالیگا دێت.

دواکەوتنی یاری کلاسیکۆ لە نێوان ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنادا و بردنەوەی گرانادا لە ریاڵ بیتس لە هەفتەی ١٠دا، ئەو یانەیەی گەیاندە پلەی یەکەم. ئەمەش یەەکمجارە لە ٤٦ ساڵی رابردوودا رووبدات.

گرانادا ئەمساڵ گەڕانەوە لالیگا پاش ئەو کێشە گەورەیەی یانەکەی تێکەوت کاتێک لە ٢٠١٧دا  جیانی پۆزۆی خاوەن بڕیاریدا یانەکە بفرۆشێت. ئەمە لە کاتێکدا گرانادا زۆربەی یاریزانەکانی هی خۆی نەبوون و بە خواستن بوون، وە یاریگاکەشی بە موڵکی  هی خۆی نیە. دواتر بازرگانێکی  چینی کڕییەوە بەناوی تۆنی ئەدامز و یانەکە لە بناغەوە داڕێژرایەوە. ئەدامز بازرگانێکی گەورە نیە و خاوەن سەرمایەکەی زۆریش نیە بەڵام زۆر ژیرانە یانەکەی بەڕیوەبردووە. گەورەترین کاری دەستنیشانکردنی  دیێگۆ مارتینێزی راهێنەر بوو کە توانی وەرزی رابردوو گرانادا بگەڕێنێتەوە لالیگا. ئەمە لە کاتێکدا یاریزانەکانی ناسراو نین و موچەی ساڵانەی ١١ یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی یانەکە تەنها ٧ ملیۆن یۆرۆیە کە دووهەم کەمترینە لەنێو یانەکانی لالیگا. ئەمە چارەگێکی موچەی یاریزانانی ریاڵ بیتسە کە ئەم هەفتە توانیان شکستیان پێبهێنن.گۆنالۆنس و سۆڵدادۆ دوو یاریزانی بەئەزموون بەڵام نەخوازراوی ئەورووپابوون و بەرەو کۆتاییەکانی کاروانی وەرزشیان دەچوون. سەرکەوتنەکانی گرانادا تەنها بۆ یانەکە نەبووە و بەڵکو ژیانی بۆ یاریزانەکانیش گەڕاندووەتەوە.

ئەنتۆنیۆ ناڤاری رۆژنامەنووسێکی وەرزشی ناوخۆی ئیسپانیایە بۆ سکای سپۆرت وتی

خەڵکی زۆر زۆر دڵخۆشن، گەورەیی دیێگۆ مارتینێز هۆکاری سەرکەوتنەکانە. هەرچەندە هیچ ئەزموونێکی نیە لە لایگا بەڵام توانیویەتی یانەکە بەهەمان گڕوتینی پارساڵ بهێلێتەوە. لە بەرگریدا پۆڵاینن و لە هێرشدا خێران. زۆرینەی یاریزانەکانی پارساڵ ماونەتەوە و هاتنی ئێتیکی، ماکسیم گۆنالۆنس و رۆبەرتۆ سۆلدادۆ تەواوکەری پلانەکەی دیێگۆ بوون. دیێگۆ دەتوانێت هەمیشە خاڵی لاوازی بەرامبەرەکەی بدۆزێتەوە”.

 

پێشبینی ناکرێت گرانادا تاسەر بەم ئاستە بەردەدوام بێت بەڵام ئەمە لە سەرەورییە گەورەکەیان کەمناکاتەوە کە موچەی تەواوی یانەکە کەمترە لە موچەی بەشێکی یەک یاریزانی ریاڵ مەدرید یاخود بارسێلۆنا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close