ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بەڕێوبەری ئینتەر: گواستنەوەی گەورە لە زستاندا بەڕێوەیە

یاریگا-بێپی مارۆتا بەڕێوبەری گشتی یانەی ئینتەرمیلان دەڵیت سەرجەم ئەو یاریزانانە بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەکڕن کە داوای کردووە.

کۆنتی لەگەڵ دەستبەکاربوونی وەک راهێنەری ئەو یانەیە توانی جارێکیتر ژیان بۆ نێرازوری بگەڕێنێتەوە بەڵام زۆری پێکانی یاریزانەکانی کێشەی بۆ دروستکردووە.  مارۆتا لەوبارەیەوە بۆ کۆریێری دیلۆ سپۆرت  وتی ” ئەرکی راهێنەرە کە خەمی بێت کاتێک بارودۆخێکی نەخوازراو دێتە پێش. ئێمەش دەزانین کە ئەوەی داوای دەکات پێویستە و  بۆیە بە ئەرێنییەوە روودەکەینە بازاڕی گواستنەوەی زستانە. ئامادەین تیمەکەمان لە ئێستا بەهێزتربکەین بە جۆرێک کە یانەکە زیاتر بەرەو ئامانجەکانی ببات”.

زۆری پێکانەکان، ئینتەری ناچارکردووە سوود لە سباستیان ئێسپۆزیتۆی ١٧ ساڵان ببینێت.وە یەکەم یاریزان کە پێشبینی هاتنی دەکرێت ئیڤان راکیتیجە لە بارسێلۆناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button