ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

رۆناڵدۆ وەڵامی مێسی دایەوە

یاریگا-
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا وەڵامی لیۆنێل مێسی گۆڵکاری بارسێلۆنا دەداتەوە.

بەم دواییە گۆڵکارەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا گووتبووی کە بۆ مانەوە لە باشترین ئاستی ئارەزووی ئەوەی دەکرد رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید بمێنێتەود، بەڵام دۆن لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی فرانس پرێس بەمجۆرە وەڵامی لیۆ دەداتەوە و دەڵێت ” من بۆ مانەوە لە باشترین ئاستم پێویستیم بە کەس نیە و ئەوەی لە توانامدا هەبێت بۆ یانەکەم دەکەم، راستە ئەو کاتەی لە ریال مەدرید بووم بە هۆی بوونی مێسی لە بارسا هەوڵی زیاترم دەدا، بەڵام ئێستا هەموو شتێک پێچەوانەیە “.

ئەم قسانەی رۆناڵدۆ لە کاتێکدایە کە مێسی هەمیشە هیوای ئەوە دەخوازێت دۆن ریال مەدریدی جێ نەهێشتبا.

بابەتی زیاتر

Back to top button