ئه‌وروپائینگلتەرا

یاریزانان و ستافی ڕاهێنەرایەتی ساوسهامپتن مووچەی ڕۆژێکیان دەبەخشن

یاریگا- سەرجەم یاریزانان و دەستەی ڕاهێنەرایەتی و کەسە یەکەمینەکانی یانەی ساوسهامپتنی ئینگلیزی مووچەی ڕۆژێکیان دەبەخشنە دامەزراوەی خێرخوازیی یانەکە.

ئەو هەواڵە بە فەرمیی لە پێگەی فەرمیی ساوسهامپتنەوە بڵاو کرایەوە و ڕاگەیەندراوە کە مووچەی ڕۆژی هەینی ببەخشن، ئەو ڕۆژەی تێیدا بەرامبەر لیستەر سیتی لە دەستپێکی گەڕی دەیەمی پرمەرلیگ دووچاری شکستی 9-0 هاتن و خراپترین ڕیکۆردی دۆڕاندنیان لە مێژووی خولەکەدا نووسیەوە کە تووشی خاوەن یاریگایەک هاتبێت.

مووچە بەخشراوەکە، وەک لە ڕاگەیەندراوی یانەکەدا هاتووە، دەچێتە خزمەتی دامەزراوەی “سەینتس”ی سەر بە ساوساهامپتن لە پای ئەو ئەرکە گەورانەی پێی هەڵساوە لە کاری خێرخوازییدا.

ساوسهامپتن بە 8 خاڵەوە لە پلەی 18ی ڕیزبەندیدایە هاوشانی نۆرویچ سیتی و واتفۆرد لە ناوچەی دابەزیندان.

بابەتی زیاتر

Back to top button