ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یونایتد ئامادەیە بە داواکاری دۆرتموند قایل بێت بۆ گواستنەوەی سانچۆ

یاریگا-مانچێستەریونایتد رەزامەندە بە داواکارییەکانی یانەی بۆروسیا دۆرتموند لە پێناو گواستنەوەی جەیدن سانچۆی ئەستێرەی یانە ئەڵمانییەکە.

سانچۆی ئینگلیزی بەر لە دووساڵ لە مانچێستەر سیتییەوە گوێزرایەوە بۆ دۆرتموند، لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا بە ئاستە نایابەکەی وەک یەکێک لە بەهرەمەندترین لاوەکانی جیهان ناوی دەرکردووە. هەرچەندە یونایتد پارساڵ بەنیازی گواستنەوەی بوو بەڵام نرخە زۆرەکەی بەربەستی گواستنەوەکە بوو.

بەگوێرەی دەیلی میرۆر ئێستا یونایتد رازییە  بەو ١٠٠ ملیۆن پاوەندەی یانەی فرۆشیار داوای دەکات و رەنگە لە گواستنەوەی زستانەدا بێتە ئەنجامدان. خودی یاریزانەکەش بۆ هەمان سەرچاوە وتبووی ئاساییە لای ئەگەر بگەڕێتەوە پریمەرلیگ.

سانچۆ خاوەنی ١٨ گۆڵ و ٣٠ ئەسیستە  لە کۆی ٦٨ یاری لەگەڵ بۆروسیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button