ئینگلتەرا

ئێمری توڕەیە لە شاکا

یاریگا-یونای ئێمری دان بەوەدا دەنێت گرانیت شاکای کاپتنی یانەکەی هەڵەی کردووە کاتێک کاردانەوەیەکی توندی نواند بەرامبەر هاندەرانی یانەکەی.

شاکا رووبەرووی هوتاف و هاهووی هاندەرانی ئارسناڵ بووەوە کاتێک گۆڕانکاری پێککرا ئەمەش یاریزانەکەی بەجۆرێک توڕەکرد کە درێسەکەی بەری دڕاند و بە قسەیەکی ناشرین وەڵامی هاندەرانی دایەوە.

ئێمری سەبارەت بەو رووداوە بۆ بی بی سی وتی “هەڵەبوو کە وای کرد بەڵام ئەوە لەنێو خۆماندا باس دەکەم نەک لێرە. دەمەوێت هێمن خۆم رابگرم بەڵام شاکا هەڵە بوو”.

ناوەڕاستکارەکەی گەنەرز بەدرێژایی ئەم وەرزە جێگەی رەخنەی هاندەرانە و ئاستە خراپەکەی یانەکەشی لەم دواییەدا هێندەی دیکە فشارەکانی زیادکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button