چامپیۆنزلیگگرنگترین

کاردانەوەکانی ئەنجامی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ؛ ریال مەدرید و مان سیتی بە ترسەوە لە یەکتری دەڕوانن

یاریگا –

دوای راکێشرانی تیروپشکی قۆناخەکانی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەرپرسانی یانەکان قسەیان لەبارەی تیروپشکەکە کرد، بەرپرسانی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی بە ترسەوە لە رووبەڕووبوونەوەی یەکتری دەڕوانن.

رافا یوستی، جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی پاریس سانجێرمان دەڵێت :’رووبەڕووبوونەوەی نێوان دوو یانەی گەورە دەبێت کە باش شارەزای یەکترین، پێموانییە بەربژێری سەرکەوتن دیار بێت لە نێوان هەردوو یانە، ئێمە لەپێناو سەرکەوتن دەجەنگین و ئەوەی لەتواناماندا بێت دەیکەین، بەهیچ شێوەیەک پلانێکی تایبەت بۆ راگرتنی ئێمباپێ دانانێین، بەڵکو پێویستە کۆنتڕۆڵی سەرجەم یاریزانەکانی پاریس سانجێرمان بکەین.

ئێمیلیۆ پوتراگینیۆ بەڕێوەبەری وەرزشی ریال مەدریدیش لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی دەڵێت :’ئێمە ریال مەدریدین هەمیشە حەز بە ئالنگارییەکان دەکەین، جارێکی دیکە رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبینەوە کە یانەیەکی بەهێز و ترسناکە، مان سیتی توانایەکی زۆری هەیە و خاوەنی نازناوەکەشە، بەڵام ئێمە پلانێکی گونجاو دادەنێین و هێشتا کاتێکی باشمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی خۆمان بۆ یاریی یەکەم ئامادە بکەین کە یاریی یەکەم زۆر گرنگە’.

هەروەها بوتراگینیۆ دەشڵێت :’لەبەر ئەوەی یاریی یەکەم لە سانتیاگۆ بێرنابیۆیە پێویستە لە یاریی یەکەم لە مەدرید ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین، ئینجا هەوڵ بدەین لە یاریگای ئیتیحاد پارێزگاریی لێبکەین’.

خەریکە لەم تۆپانە بێزار دەبین، هەموو ساڵێک هەمان شت دووبارە دەبێتەوە، ئێمە دەتوانین پارێزگاریی لە نازناوەکەمان بکەین، بەڵام سەرەتا پێویستە لە ریال مەدرید ببەینەوە.

لەلایەکی دیکە تێکستی بێرگستاین بەڕێوەبەری وەرزشی مانچێستەر سیتی لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید دەڵێت :’خەریکە لەو تۆپانە بێزار دەبم، هەموو وەرزێک هەمان شت دووبارە دەبێتەوە، ئێمە دەتوانین پارێزگاریی لە نازناوەکەمان بکەین، بەڵام سەرەتا پێویستە لە ریال مەدرید ببەینەوە کە ئەرکێکی زۆر قورسە’.

تۆماس مولەر یاریزانی بایرن میونشن لە سۆشیاڵ میدیا وەکو پیشەی هەمیشەیی کاردانەوەی خۆی بۆ ئەنجامی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردووەتەوە و لە کورتە ڤیدیۆیەکیدا دەڵێت :’کای هاڤێرتز، من چاوەڕێت دەکەم، هەردوو یانە باشن، هەردوو یاریگا سەرنجڕاکێشن، هەردوو شارەکە جوانن، تیروپشکەکە زۆر قورسە، رووبەڕووبوونەوەکە سەخت دەبێت، بەڵام من وەکو هەمیشە گەشبینم، بەمزووانە دەتانبینمەوە گەنەرز’.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button