ئه‌مریکا

میسی: خەونم یاریكردنە لە خولی ئەرجەنتینی

یاریگا- لیۆنێل میسی گۆڵكاری مێژووی بارسێلۆنا باس لە خەونی گەڕانەوەی دەكات بۆ نیشتیمانی خۆی و یاریكردن بۆ یانەیەكی ئەرجەنتینی.

لە چاوپێكەوتنیدا بۆ TYC ئەرجەنتینی میسی ووتی: یانەی نیولز ئۆڵد بۆێزم خۆش دەوێت و دەمەوێت یاری بۆ یانەیەكی ئەرجەنتینی بكەم، بەشێوەیەكی گشتی لەگەڵ بارودۆخی وڵاتەكەم ڕابێم.

بەردەوام بوو ووتی: هەموو كات ووتومە نامەوێت لە بارسێلۆنا بڕۆم، هەروەها هیچ پلانێكیشم نیە بۆ ئەوە، بەڵام خەونم یاریكردنە لە نیولز ئۆڵد بۆێز بەڵام نازانم ئایا ئەوە ڕوودەدات یاخود نا.

هەروەها ئەفسانەكەی بلاوگرانا ووتیشی: خێزانەكەم زۆر شت دەگەیەنێت بۆ من، لە ئێستادا هەموو بیرم لای مندالەكانمە، هەروەها دەبێت بیانهێنمە سەر ئەو باوەڕەی كە بگەڕێینەوە بۆ ئەرجەنتین چونكە تیاگۆ نایەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر لەوێ بمێنێتەوە، لەبەر ئەوەی هاوڕێكانی لە كەتەلۆنیان، بیرمە كاتێك هاتمە بارسێلۆنا مندال بووم، ئەوە شتێكی زۆر سەخت بوو بۆ من، نەمدەتوانی بە زمانی ئەوان قسە بكەم.

هەروەها ووتیشی: ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی باشترین هێرشبەر بووە كە لە ژیانم بینیبێتم، هەروەها ئاواتم ئەوە بوو كە زیاتر لەگەل ڕۆناڵدینهۆ یاری بكەم و زیاتر فێر بم لێیەوە.

سەبارەت بە هەڵسوكەوتی لە یاریگا ووتی: من گۆڵكار نیم، پێم خۆشە بگەڕێمەوە دواوە و تۆپ وەرگرم و هەوڵی دروستكردنی هەلی گۆڵكردن بدەم، گرنگ نیە گۆڵ بكەم گرنگ ئەوەیە بتوانم هاوكاری یانەكەم بكەم.

سەبارەت بە مۆندیالی لاوانی 2005 ووتی: ڕاهێنەر یەكلاكەرەوە بوو، بردنەوەی جامەكە و مەدالیای ئۆڵۆمپی نرخێكی گەورەی هەبوو ، بیرمە شەوێك ڕاهێنەر داوای لێكردین كاتژمێر 10 بخەوین بەڵام لە هۆتێلەكە ڕۆشتین لەگەڵ ئەگوێرۆ هەندێك شوكلاتە و خواردنمان كڕی و هێنامانەوە بیخۆین ویستمان ئەنتەرنێت بەكار بهێنین كاتژمێر 10:01 خولەك ڕاهێنەر هات زۆر توڕە بوو لێمان بەڵام خۆشبەختانە سەركەوتوو بووین لە شاردنەوەی خواردنەكان.

هەروەها لە كۆتایشدا ووتی: كاتێك بۆ یەكەمجار لەگەل هەڵبژاردەكەم بەشداری یەكەم یاریم كرد و كارتی سورم وەرگرت، كاتێك چوومە دەرەوە زۆر گریام بە جۆرێك دوو دڵ بووم كە جارێكی دیكە بانگهێشتی هەڵبژاردەكەم ناكرێمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button