ئینگلتەرا

گواردیۆلا: رەنگە دابەزین بۆ پلە یەک!

یاریگا-پیپ گواردیۆلا هۆشداری دەداتە یاریزانەکانی ئەگەر بەهەمان ئاستی یارییەکەی شەوی رابردوو یاری بکەن ئەوا تووشی دابەزین دەبن.

لەگەڵ ئەوەی ستی بە ئەنجامی ٣-٠ شکستی بە ئەستۆن ڤیلا هێنا بەڵام گواردیۆلا ناڕازییە لە ئاستی یانەکەی و وتی “شەش رۆژ لەمەوبەر هەشت خاڵ لەدوای پێشەنگەوە بووین بەڵام ئێستا تەنها سێ خاڵ، بۆیە کێشەم ریزبەندی نیە بەڵکو کێشەم ئاستی یاریزانەکان بوو لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا. دڵنیام ئەگەر بەو جۆرە بکەین دەچینە کۆتا پلەی ریزبەندی. لە سەرەتای نیوەی دووەم گۆڵێکمان تۆمارکرد و ئاستمان باشتربوو بەڵام دەبێت ٩٠ خولەک باش یاری بکەین نەک ٤٥” . گواردیۆلا ستایشی ئاستی رەحیم ستێرلینگیشی کرد و وتی تاکە یاریزانە کە هەمیشە ئاستی باش نیشان دەدات.

مان سیتی بەو بردنەوەیە پێش لێیستەر و چێڵسی کەوت بە جیاوازی دوو خاڵ. لە باری دۆڕانی لیڤەرپوولدا بەرامبەر تۆتنهام ئەوا تەنها سێ خاڵ لە پلەی یەکەم دوور دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button