ئەرشیڤ

سمبولی کۆڵنەدان، وانەیەک بۆ جیهان

یاریگا- ئەمە تەنها فەنان و قۆز و جوان نیە، بەڵکو وانەیەکە لە بێ باوکی، لە بێ نانی، لە هەژاری لە سفرەوە بگەیت بە خەونەکەت.

ئێمە هەژار بووین، ماڵەکەی ئێمە جیاواز لە دراوسێکان هیچ ئومێدێکی تیایا نەدەبینرا، ڕووخسار و دڵمان تەنها و تەنها دڵتەنگی دایپۆشیبو لەگەڵ هەژاری. هەموومان کارمان دەکرد تا نانێک پەیا بکەین و بژین. باوکم لەبەر هەژاری مودمینی مادە کحولیەکان بوو، بەڵام من کە کۆتا منداڵی ئەم ماڵە هەژارە بووم خەونم هەبوو، وایە من کەناس بووم، بەڵام بەهرەیەک لەخۆمەوە بەدی دەکرا، زۆرینەی کات دەمگووتە باوکم خۆزگە ماڵەکەی ئێمەش وەک مایکڵ جاکسۆن بووایە، بەڵام باوکم جارێک بە خەندەیەوە دەیگوت نا، جاری واش بە گریانەوە دەی وت ناتوانی.

من تێنووی خەونێک بووم، کە هیچ کەس لەم ژیانەدا ئەم نەیئەتوانی بیشکێنێ، من برسی ئامانجێک بووم هیچ مرۆڤێک بەخەیاڵیش ویژدانی نەیدەتوانی، من پاککەرەوەی سەر شەقامەکان بووم، زۆرینەی کات دەشکامەوە، گاڵتەیان پێ دەکردم! بەڵام من جیاواز بیرم دەکردەوە، دەمگوت من مرۆڤم، مرۆڤ واتا هەوڵدان، کۆڵنەدان، بەرەنگاربوونەوە!

تەمەنم بوو بە حەوت ساڵ، بڕیارم دا دەست بە یاری تۆپی پێ بکەم، هەژاری بەربەست لە بەدیهێنانی حەزەکان بەڵام توانای دەروونم زاڵ ببو بەسەری و دەجەنگام! چوومە ئەندۆرینها، کە تایبەت بوو هی منداڵان تاوەکو فێربن، یەکەمین رۆژم زۆر سەخت بەرێکرد، بەڵام من جیاواز لە مناڵەکانی تر دەمگوت، ئەمە سەرەتاییەکی قورس و ئاڵۆزە بۆمن تا دەست پێ بکەم، ئەبێ فێربم و بتوانم بەهێز بم.

پاش چەند ساڵێک لەپای هەژاریمان، باوکمان جێیهێشتین و گەڕایەوە لای یەزدان، ئەم ماڵەی ئێمە کە بە بێ هیوایی ناسرابوو، بێ هیواتر بوو، دایکم بە فرمێسکەوە سەری لەسەر پشتینەکە دائەنا ئەخەوت، بێزاریەکی ئێکجار ناخۆش و سەخت ڕووی لە ئێمە کرد، خەڵکان ٣ جەم نانیان بخواردیەوە ماڵی ئێمە ٣ جەم گریان ببوو! پاش ٣ رۆژ جێهێشتی باوکم خاڵێکم لەسەر ناخۆشیەکان دانا، وەک رەمزێک کەوا من هێشتا توانام هەیە و دەجەنگم.

کاتەکان ئەچوونە پێش، من جیاوازتر لە هەموو ڕۆژانێک دەجەنگام، لە لێواری بێ ئومێدیدا ئومێدم بنیات دەنا، چەند ساڵانێک بەردەوام بوون، لاپەڕەیەکی ئومێد هاتە بەرچاوم! کە نوسرابوو کریستیانۆ لە ئەکادیمیایی لەشبوونایە، ٥ ساڵ بەردەوام بووم لەوێ! منداڵەکان دە خولەک راهێنانیان بکردایە ئەوەی من ٢٠ خولەک دەبوو، منداڵەکان ٨ سەعات بخەوتنایە ئەوەی من ٤ دەبوو، هێندە تامەزرۆ بووم بۆ خەونەکەم.

ئەم بەهرەی لەخۆمم دەدی گەیشت بەم ڕۆژە دەورووبەرەکەم ئەیاندی، پاش سەختی، پاش دۆزەخ بەهەشتم دی، بینیم ئەمجارە ناوم لە یانەی سەرەکی دەبینم! سپۆرتین لیشبوونە Bی خەریک بووم لە نزیکبوونەوەی خەونی سەرەتام. من هەموو ژیانم تەرخان کرد، هەموو توانام تا بگەم بە خەونم، ڕۆحی باوکم ئاسوودە بکەم لای خودا.

لەم ساڵەدا ناوم لە سپۆڕتینی سەرەکی هاتەوە، کە بوومە خاوەن مووچە، یەکەمین کارم دەرباز بوون بوو لەهەژاری کردم، پاش ساڵێک لەوێدا پیاوێک داوای کردم بچم، کە تەنها بەخەیاڵ بیرم لەم ڕۆژە دەکردەوە!

ناوبانگی فێرگسۆن تەواوی میدیاکانی داگیرکردبوو، هەر ئەم پیاوە داوای کردم! پاش چوونم بە ریزەکانی مانچێستەر چاوەکانم لێکناو دەمگوت! ” هەر بە جدی منم گەیشتووم بەم ڕۆژە!؟

ئەمە چیرۆکی کریستیانۆیە، لە کتێبی ” هەستەکان ” باسیکردووە ساڵی ٢٠٠٧ بڵاوی کردەوە.

نوسینی : عیماد نوح

بابەتی زیاتر

Back to top button