ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

مالدینی باسی گەڕانەوەی ئیبراهیمۆڤیچ دەکات

یاریگا
پاولۆ ماڵدینی، ئەندامی کارگێری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا گەڕانەوەی زڵاتان بۆ خولی وڵاتەکەی بە دوور نازانێت.

بەرگریکارەکەی پێشووی رۆسێنەری سەبارەت بە دەنگۆی گەڕانەوەی ئیبرا بۆ ریزەکانیان گووتی “زلاتان یاریزانێکی لێهاتوویە، بەڵام من پێموانیە ئەو بتوانێت سەرکەوتوو بێت لەم تەمەنە، لەوانەشە بە پێچەوانە بێت، هەرچەندە ئێمە خاوەن کریستۆڤ پیاتیکین و ئەویش یاریزانێکە بە توانایە “.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دوو مانگ لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لۆس ئانجلۆس گالەکسی ئەمریکا ماوە و چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوو بگەڕێتەوە ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button