ئینگلتەرا

هاسینهوتڵ : بەتەنها من بەرپرسیارم لە دۆڕانە ٩-٠ ـەکەی بەرامبەر لێیستەر

یاریگا-راڵف هاسینهوتڵ راهێنەری یانەی ساوزهامپۆتنی ئینگلیزی بەرپرسیاریەتی شکستی یانەکەی لە ئەستۆدەگرێت پاش گەورەترین دۆڕان لە مێژووی خولەکەدا. بەڵام لە هەمان کاتدا رەخنە لە یاریزانەکانید ەگرێت.

دوێنێ لێیستەر ٩–٠ شكستی بە ساوزهامپۆتن هێنا لەو یارییەی  بوو بە دووهەمجار لە مێژوودا کە یانەیەک ٩-٠ بدۆڕێت. راهێنەرە نەمساوییەکە وتی ” ئاستمان کارەسات بوو، دەبێت داوای لێبوردن بکەم و ١٠٠٪ی بەرپرسیاریەتی شکستەکە هەڵبگرم. هەرگیز هیچ تیمێکم نەبینیوە وەها خراپ یاری بکات و هەوڵ نەدات. دیمەنێکی ترسناک بوو بۆ سەیرکردن و ئەو هاندەرانمان کە تا کۆتایی مانەوە هاندەری راستەقینەی یانەکەن”.

راڵف پارساڵ ئەرکی یانەکەی گرتەدەست لەو کاتەی مەترسی دابەزینی هەبوو بۆ پلە یەک بەڵام توانی ساوزهامپتن لە دابەزین بپارێزێت. لەم وەرزەدا ئەو یانەیە لە پلەی ١٨هەمدایە و لە کۆتا پێنج یاریدا هیج بردنەوەیەکی نیە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button