ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەدرید ئامادەیە بەیڵ و ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بدات لە پێناو یاریزانێکی پریمەرلیگ

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵەکانی بخاتەوە  گەڕ بۆ بەدەستهێنانی پاوڵ پۆگبا.بەرەو پێشڤەچوونی ئاستی بەیڵ لەم وەرزەدا رەنگە هۆکاربێت بۆ رازیبوونی یونایتد بە گواستنەوەکە.

بەگوێرەی تۆڕی بی بی سی یانە ئیسپانییەکە ئامادەیە ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ ملیۆن پاوەند و گاریس بەیڵ بداتە مانچێستەر  یونایتد تاوەکو ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بەدەست بهێنیت.

پۆگبا ئامانجی یەکەمی زیدان بوو لە گواستنەوەی هاوینەدا  بەڵام کارگێڕی یانەکە شکستی هێنا لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەڵام فلۆرەنتینۆ پێرێز رەزامەندی نیشانداوە بەو ئاڵوگۆڕە بەهۆی ئەوەی گاریس بەیڵیش دڵخۆش نیە لە مەدرید سەرەڕای گەڕانەوەی بۆ پێکهاتەی سەرەکی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button