ئیتاڵیا

تیۆ هێرناندێز: لە مەدرید سوکایەتیم پێکرا

یاریگا-تیۆ هێرناندێز یاریزانی پێشووی ریاڵ مەدرید رەخنە لە یانەکەی پێشووی دەگرێت لە میانەی دیمانەیەکدا لەگەڵ گازیتا دیلۆ سپۆرت.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە هاوینی رابردوو گوێزرایەوە بۆ میلان پاش کەمی خولەکەکانی یاریکردن. ناوبراو سەبارەت بە رۆسۆنێری و مەدرید وتی “کاتێک ماڵدینی پەیوەندی پێوەکردم، هەرزوو  بڕوای پێهێنام و پێویستم بە بیرکردنەوەی زۆر نەبوو. لە مەدرید زۆر رەخنەم لێدەگیرا و سوکایەتیم پێدەکرا. راستە هەندێک هەڵەم کرد بەڵام ئێستا گەورەتر بووم و خۆم بە یاریزانێکی هێمن و پیشەگەر دادەنێم”.

تیۆ لە مەدرید بە کوڕە خراپەکە ناسرابوو بەهۆی کێشەی زۆر لە ناوەو و دەرەوەی یانەکەدا سەرەنجام مەدریدی بەرەو ئیتاڵیا جێهێشت. لە یانە نوێیەکەشی لەم وەرزە پێنج یاری ئەنجامداوە و گۆڵێکی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button