ئه‌وروپائینگلتەرا

کتێبی گینس ناوی فیل فۆدینی لە لاپەڕەکانی خۆیدا تۆمار کرد

یاریگا- زۆرینەی میدیا جیهانییەکان بە بایەخەوە ئەو هەواڵەیان گواستەوە کە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، ناوی فیل فۆدینی یاریزانی مانچستەر سیتی خستە نێو لاپەڕەکانی خۆیەوە.

فۆدین وەک لاوترین یاریزان کە لەگەڵ یانەکەیدا پریمەرلیگی بەدەست هێنابێت، شانازی ئەوەی پێ بڕدرا ناوی بچێتە نێو ئەو کتێبە مێژووییەوە کاتێک وەرزی 2017/18 لەگەڵ سیتیزنس نازناوی خولی ئینگلیزیان بردەوە کە لاوە ئینگلیزییەکە تا کۆتایی ئەو وەرزە تەمەنی تەنها 17 ساڵ و 350 ڕۆژ بووە.

دوابەدوای ڕاگەیاندن و تۆمارکردنی لە گینسدا، فۆدین گوتی: “من شەوی بردنەوەی نازناوەکەی وەرزی 2012 لەنێو یاریگا ئیتیحاد بووم، لە پشتی گۆڵی یانەکەی دژبەر بووم کاتێک ئەگوێرۆ لە کۆتا چرکەکانی یاریدا هەژاندی. زۆر خرۆشام کە بینیم هەمووان خۆیان لە ئەگوێرۆ ئاڵاند. بیرم کردەوە و خۆم خستە جێگەی ئەو، ئیتر لەو کاتەوە خەونی بردنەوەی پریمەرلیگ لە مێشکمدا بەردەوام دەبووەوە.”

هەر لە ڕیزی مانچستەر سیتی، پێشتریش ئێدرسنی گۆڵپارێز خۆی لە کتێبی ژمارە پێوانەییەکاندا جێ کردەوە وەک خاوەنی لێدان لە تۆپ بۆ دوورترین مەودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button