ئیسپانیا

لالیگا دەیەوێت جارێکیتر بەرواری کلاسیکۆ بگۆڕێت

یاریگا-بەرپرسانی خولی ئیسپانی بەنیازن  بەرواری کلاسیکۆی کامپ نۆو بۆ جارێکیتر بگۆڕن.

سەرەتا بڕیار بوو یارییەکە لە ٢٦ی ئەم مانگەدا بەڕیوەبچێت بەڵام بەهۆی خۆپیشاندان و گرژییەکانی هەرێمی کاتالۆنیاوە  خرایە کۆتا هەفتەی مانگی ١٢ بەڵام دواتر ئەو کاتەش گۆڕدرا بە ١٨ی ١٢، ئەمەی دواییان لەسەر فەرمانی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بوو.

ئەمڕۆش لالیگا رایگەیاند ناڕازین بە بەروارەکەی تۆپی پێی ئیسپانیا بەڵام بەهۆی ئەوەی فیدراسیۆن باڵادەستە بەسەر خولدا لە  بەیاننامەیەکدا لالیگا رایگەیاند سکاڵای یاسایی لەرێگەی دادگاوە تۆمارەکەن و دەیانەوێت ئەو بەروارە بگوازنەوە بۆ ١٢/٤ .

مەدرید لە پێشەنگی لالیگا دابوو بەر لە کلاسیکۆ دواخراوەکە، تاوەکو ئەم هەفتەیە دۆڕا بە ریاڵ مایۆرکا و بارسێلۆناش بە بردنەوە سەرکەوت بۆ پێشەنگی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button