ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هامان: کۆتینهۆ بێ کەڵکە بۆ بایەرن و بە نیو یاریزان هەژماردەکرێت

یاریگا-دیێترمان هامان یاریزانی ئەستێرەی پێشووی یانەکانی بایەرن میونشن و لیڤەرپوول  پێی وایە کۆتینهۆ نامۆیە بە پێکهاتەی بایەرن و هیچ سوودێکی نەگەیاندووە بە باڤاری.

کۆتینهۆ دەرفەتێکی دیکەی پێدرا کاتێک بە خواستن گوێزرایەوە بۆ  بایەرن تاوەکو جارێکیتر خۆی بسەلمێنیت وەک یاریزانێکی ئەستێرە بەڵام  هامان بۆ سپۆرت بیڵد هیوایەکی زۆری بەو یاریزانە نیە . دیێترمان کە خاوەنی ٥٩ یاری نێودەوڵەتییە لەگەڵ ئەڵمانیا و بە یەکێک لە ئەفسانەکانی لیڤەرپوول دادەنرێت بۆ سپۆرت بیڵد  وتی ” پێم وایە ئەو نامەیە بە پێکهاتەی بایەرن. بیرم نایەت توانیبێتی هێرشێکی جوان دروست بکات لە بایەرن. ئەگەر تۆ یاریزانێکت هەبێت کە نەتوانێت جیاوازی دروست بکات کەواتە تۆ کێشەت هەیە چونکە ناتوانێت بەرگریش بکات و بە نیو یاریزان هەژمار دەکرێت. ئەو ٣٠ بۆ ٣٥ یاری ماوە لەگەڵ بایەرن و کاتی ئەوەیە سوودێک بگەیەنێت و خۆی بسەلمێنێت”.

ئەم لێدوانەی ناوبراو پاش ئەو ئاستە خراپە هات شەوی رابردوو کۆتینهۆ بەرامبەر ئۆڵیمپیاکۆس نیشانیدا لە خولی پاڵەوانەکاندا.

بابەتی زیاتر

Back to top button