ئه‌وروپائیتاڵیا

سەرۆكی یوڤێنتوس: كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شایستەی ئەوەیە تۆپی ئاڵتوونی بباتەوە

یاریگا- ئەندریا ئەنێلی سەرۆكی یوڤێنتوس پێی وایە ئەستێرەی یانەكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ شایستەی ئەوەیە كە تۆپی ئاڵتوونی ئەمساڵ بباتەوە.

لیستی سەرەتایی پاڵێوراوانی باڵۆن دۆر بلاوكرایەوە كە ڕۆناڵدۆ لە لیستەكەدا هەیە و وا بڕیارە مانگی 12 ناوی براوەی تۆپی ئاڵتوونی ڕابگەیەندرێت.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ئەنێلی ووتی: لە وەرزی ڕابردوودا باشترین یاریزانی جیهانمان هێنایە ڕیزەكانمان، لەو باوەڕەیەدام كە شایستەی ئەوەیە تۆپی ئاڵتوونی بباتەوە.

هەروەها وتیشی: یوڤێنتوس گەورەترین یانەیە لە ئیتاڵیا، هەروەها یەكێكە لە یانە گەورەكانی ئەوروپا، هەست بە شانازی دەكەم بەوەی پێشكەشی دەكەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button