ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كڵۆپ ستایشی چامبەرلین دەكات

یاریگا- یۆرگن كڵۆپ ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ستایشی یارزانەكانی دەكات دوای بردنەوەكەیان لە جینكی بەلجیكی لە گەڕی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لیڤەرپول توانی چوار گۆڵ تۆمار بكات لە لایەن هەریەك لە چامبەرلین دوو گۆڵ و مانێ و سەڵاح گۆڵێك دوای ئەوەی یاریزان ستیڤن ئۆدی تاكە گۆڵی یانە بەلجیكیەكەی تۆمار كرد.

كڵۆپ دوای یاریەكە ووتی: لە ساڵانی ڕابردوو لەو جۆرە یاریانەدا یا شكستمان دەهێنا یاخود یەكسان دەبووین، بەڵام بە خوێندنەوەی ئاستی یانەی بەرامبەر و خاڵی لاواز و بەهێزیان توانیمان سەركەوین بەسەریاندا.

بەردەوام بوو ووتی: ئەم هەفتە دوو یاریمان لە دەرەوەی یاریگای خۆمان ئەنجامدا، هەروەها ڕۆژی یەك شەممە یاریەكی سەختمان لە پێشە بەرامبەر تۆتنهام كە لە ئاستێكی زۆر باشدان دوای بردنەوەكەیان ، بەڵام ئێمە زڤێدا نین و ئەوانیش جینك نین.

سەبارەت بە دوو گۆڵەكەی چامبەرلین ووتی: گۆڵەكانی نایاب بوون، ئەو یاریزانێكی گرنگە بۆ ئێمە دڵخۆشین بە دووبارە گەڕانەوەی.

لیڤەرپول لە ڕیزبەندی دووەمی كۆمەڵەكەی دێت لە دوای ناپۆلی یەكەم بە جیاوازی خاڵێك.

بابەتی زیاتر

Back to top button