ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رەنگە ئیبراهیمۆڤیج بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵی

یاریگا-زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج دەتوانێت بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵی پاش ئەوەی یانەی ناپۆلی درگای بۆ ئەستێرە بە ئەزموونەکە کردەوە.

ئیبرای ٣٨ ساڵ، تەنها دوو مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵ لۆس ئەنجلس گالاکسی. سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی بەڵام ئاستە بەرزەکەی بووەتە هۆی ئەوەی هێشتا جێگەی ئارەزووی یانە گەورەکان بێت.

یەکێک لە یانە خوازیارەکانی ناپۆلییە و لە لێدوانێکیدا بۆ گازیتا دیلۆ سپۆرت  ئاورێلیۆ دی لاورینیتیس سەرۆکی یانە ئیتاڵییەکە وتی “زۆر خۆشحاڵ دەبم بە درێسی ناپۆلییەوە بیبینم، ئەمە تەنها بۆچوون نیە و چەند مانگێکە قسەی لێدەکرێت. بڕیاری هاتن لای ئەوە”.

زڵاتان پێشتر لە وڵاتە یاری بۆ یوڤێنتۆس، ئەیسی میلان و ئینتەرمیلان ئەنجامداوە. چوار جار خولی بەدەستهێناوە  سێ جار لەگەڵ ئینتەر و جارێکیش لەگەل ئەیسی میلان. هەروەها دوو جاریش لەگەڵ یوڤێنتۆس بەڵام بەهۆی گەندەڵییە بەناوبانگەکەی کاڵچیۆ پۆڵی لەو یانەیە وەرگیرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button