ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

مێسی ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند و ژمارەیەکی دیکەی رۆناڵدۆ و راولی یەکسانکردەوە

یاریگا-لیۆنێل مێسی لە گەڕی سێهەمی خولی پاڵەوانەکاندا، بە گۆڵێک لە خولەکی سێ دا توانی ژمارەیەکی پێوانەیی ئەو خولە تۆماربکات و ژمارەیەکی دیکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و راول گۆنزالێز یەکسان بکاتەوە.

لە یاری بەرامبەر سلاڤیا پراگدا، ئەفسانە ئەرژەنتینییەکە هەرزوو گۆڵی رکابەرەکەیانی هەژاند و یەکەم گۆڵی خۆی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد. بەوەش بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولەکەدا لە ١٥ وەرزی دوای یەک بتوانێت لە خولی پاڵەوانەکان گۆڵ تۆماربکات. واتە لیۆ لە یەکەم وەرزییەوە لەگەڵ بارسێلۆنا تا ئەمساڵ توانیویەتی هەموو وەرزەکان لە چامپیۆنزلیگ گۆڵی هەبێت.

جگە لەوەش هەر بەو گۆڵە سلاڤیا پراگ بووە ٣٣هەمی قوربانی دەستی مێسی لە چامپیۆنزلیگ ئەوەش هەمان ژمارەی ئەو یانانەیە کە رۆناڵدۆ و راول گۆڵیان لێ تۆمارکردوون لە پاڵەوانێتییەکە و ژمارەی پێوانەییە.

کوڕە ئاڵتوونییەکەی بارسا خاوەنی ١١٢ گۆلە لە چامپیۆنزلیگ و دووهەم گۆڵکاری مێژووییە بەجیاوازی ١٥ گۆڵ لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی خاوەن پلەی یەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button