ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گرانبەهاترین گۆڵپارێزی جیهان چی لێ بەسەر هاتووە؟

یاریگا –

کێپا ئاریزابالاگا، لە ساڵی 2018 بە گواستنەوەی بۆ چێڵسی بووە گرانترین گۆڵپارێزی جیهان، ئێستاش لە ریال مەدرید یەدەکی لۆنینە.

کێپای تەمەن 29 ساڵ لە هاویندا وەک جێگرەوەیەکی کاتی بۆ کۆرتوا لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد بۆ ئەوەی شوێنی بەتاڵی گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە پڕبکاتەوە، بەڵام دوای شەش مانگ لە یاریی کردنی لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت.

لە ساڵی 2018 پێدەچوو گرێبەستەکەی کێپا لەگەل ریال کۆتایی هاتبێت، بەڵام زیدان رێگری لە گواستنەوەکەی کرد و رایگەیاند کە کیلۆر ناڤاس بەگۆڵپارێزی یەکەم دادەنرێت. لە کۆتایی ئەو وەرزدا بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ لە بلباوەوە رووی لە چێڵسی کرد و بووە گرانترین گۆڵپارێزی جیهان. بەڵام لە چێڵسی ساڵانی باشی بەڕێ نەکرد و لەوێش کاتەکانی وەکوو گۆڵپارێزی یەدەک بەڕێ کرد.

بەهۆی پێکانی کۆرتۆوا، کێپا بە خواستن پەیوەندی بە ریال کردوو و لە سەرەتاوە توانی وەکوو گۆڵپارێزی سەرەکی یاریی بکات و پێش تووشبوونی پێکانەکەی هەموو شتێک بە باشی بەڕێوە دەچوو، بەڵام لونین لە نەبوونی ئەودا ئاستێکی بەرچاوی پێشکەش کرد و متمانەی کارلۆ ئەنچێلۆتی بەدەست هێنا. لە کۆتاییدا ئەوە کێپا بوو کە وەکوو شوێنگرەوەی لۆنین دەست نیشان کرا و 6 یاری لەسەریەک لەسەر کورسی یەدەگ دانیشتووە و بە دڵنیاییەوە لە کۆتایی وەرزدا ئەگەری هەیە بگەڕێتەوە چێڵسی.

لەڕاستیدا ریال هیچ ئارەزووی ئەوە نییە گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ ئەم گۆلپارێزە واژۆ بکات. هەروەها داهاتووی کێپا لە چێڵسی نادیارە و پێدەچێت لە هاویندا پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکات. کیپا لە 18 یاریدا بۆ یانە شاهانەکە 1650 خولەک یاریی کردووە و 18 گۆڵی لێکراوە و 7 جاریش گۆڵەکەی خاوێن راگرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button