ئینگلتەراگرنگترین

ئەبرامۆڤیچ نرخی فرۆشتنی چێڵسی رادەگەیەنێت

یاریگا-رۆمان ئەبرامۆڤیج ئامادەیە دەستبەرداری یانەی چێڵسی بێت بەڵام بەرامبەر بە نرخێکی خەیاڵی.

بەگوێرەی دەیلی تەلەگراف، ملیاردێرە رووسییەکە لە چەند رۆژی رابردوودا   گرێبەستێکی گەورەی وڵاتێکی عەرەبی رەتکردووەتەوە و لە بەرامبەردا  داوای سێ ملیار  پاوەندی کردووە کە ئەوەش نزیکە لە مەحاڵ.

ئەبرامۆڤیج لەم چەند ساڵەی دواییدا بە کەمی لە یارییەکانی چێڵسی دەبینرێت و دەنگۆی ئەوە هەیە ئارەزووی لە تۆپی پێ دا نەمابێت بە تایبەت پاش راگرتنی پلانی نۆژەنکردنەوەی ستامفۆرد بریج، . ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٣ بەرامبەر بە تەنها ١٤٠ ملیۆن پاوەند یانەکەی کڕیەوە. لەوکاتەوە بلوز وەک یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەورووپا جێگەی خۆی کردووەتەوە..

بابەتی زیاتر

Back to top button