وه‌رزشه‌کانی دیکە

براوەیەکی مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵەمپیاد بە شێوەیەکی یاسایی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

یاریگا-ماریک ڤێرڤورت براوەی مەدالیای ئاڵتوونی ئاڵتوونی پارائۆڵەمپی لەندەنی ٢٠١٢ لەسەر داوای خۆی لە نەخۆشخانە کۆتایی بە ژیانی هێنرا.

ماریک تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی ماسولکە بوبوو کە چارەسەری نەبوو، ساڵانێک بە ئازارێکی زۆرەوە دەژیا و تەنانەت بەشداری پاڵەوانیتییەکانی دەکرد لە پێشبڕکێی سەر کورسی. تا گەیشتە ئەوەی چیتر نەتوانێت بەرگەی ئازار بگرێت و لە تەمەنی ٤٠ ساڵیدا لەسەر داوای خۆی بە دەرزی لەلایەن نەخۆشخانەکەیەوە کۆتایی بە ژیانی هێنرا.

لە ڤیدیۆیەکدا کە دوای هەواڵەکە بڵاوکرایەوە ناوبراو دەردەکەوێت و دەڵێت “نامەوێت چیتر ئازار بچێژم، زۆر ئەستەم بووە بەرگە بگرم، تا دێت زیاتر و زیاتر دڵم تەنگ دەبێت، هەرگیز بەم جۆرە نەبووم و زۆر دەگریم. ئێستا تەنانەت خەریکە بینین لەدەست دەدەم. من زۆر ئازارم هەیە و چیتر ناتوانم”.

بەلجیکییە پاڵەوانەکە  پارساڵ لە ریۆ  وەک رووخساری پاڕائۆڵەمپیک دەرکەوت و بووە ئیلهامبەخش بۆ ملیۆنەها کەس کە بە ئازارێکی زۆرەوە درێژەی بە بەشداریکردن دا و توانیشی  مەدالیای زیوین بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button