ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەستبەرداری سێ ناوەڕاستکاری دەبێت

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بەنیازە لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەداری سێ یاریزانی هێڵی  ناوەڕاستی بێت.

ئیڤان راکیتیج، کارلێس ئالێنا، ریکی پویگ هەرسێکیان زۆر بە کەمی لەلایەن ڤاڵڤیردی راهێنەرەوە سوودیان لێ بینراوە لەم وەرزەدا و بەگوێرەی سپۆرت  بلەوگرانا لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەردارییان دەبێت. ئەمەش پاش ئەوەی ئارسەر و بوسکێتس و فرانک دی یۆنگ بە تەواوی متمانەی راهێنەر و یانەکەیان بەدەست هێنا.

سەرچاوە کاتالۆنیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە بارسا ریفۆرمی زیاتر دەکات لە هێڵی ناوەڕاست و ئەگەری رۆیشتنی ئارتورۆ ڤیداڵ و سێرجی رۆبێرتۆ ش هەیە بەڵام لە هاوینی داهاتوودا. لە بەرامبەردا پێشبینی دەکرێت بارسا هەوڵبدات بە یاریزانی دیار جێگەیان پڕبکاتەوە.

بلەوگرانا لەم وەرزەدا ئاستی ناجێگیرە و یانەکەش پێی وایە هۆکارەکەی خراپی ئاستی ناوەڕاستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button