فه‌ره‌نساگرنگترین

فرانس فوتبۆڵ هەشت هۆکار دەهێنێتەوە بۆ هۆکاری کاندید نەکردنی نێیمار بۆ باڵۆن دۆر

گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ خاوەنی خەڵاتی ناوداری باڵۆن دۆر،  بەفەرمی بە هەشت هۆکاری دوورخستنەوەی نێیمار داسیلڤا ئاشکرادەکات لە کاندیدەکان.

دوێنێ ئەو گۆڤارە ٣٠ یاریزانی راگەیاند وەکو پالێوراو بەڵام یەکێک لە دیارترین یاریزانە دوورخراوەکان ئەستێرە بەڕازیلییەکە بوو.

سەبارەت بە هۆکارەکەی بەرپرسانی فرانس فوتبۆڵ هەشت هۆکاریان بڵاوکردەوە بەم جۆرە:

  1. لە ٢٣ی مانگی یەکیدا تووشی پێکان هات
  2. لە ٦ی مانگی سێدا سوکایەتی بە ناوبژیوان کرد دوای یارییەکەی مانچێستەر یونایتد
  3. لە ٢٧ی مانگی چواردا پاڵی بە هاندەرێکەوە نا
  4. لە ٦ی مانگی شەشدا توشی پێکان هات بەر لە کۆپا ئەمێریکا
  5. لە ٩ی مانگی هەشتدا لە کەیسی سێکسی زۆرەملێ ناوی پاککرایەوە
  6. لە گواستنەوەی هاوینەدا هەوڵی رۆیشتنی دا
  7. لە ١٤ی مانگی نۆ دا لەلایەن هاندەرانی پاریسەوە هاهووی لێکرا
  8. لە ١٣ی مانگی دەدا دووبارە تووشی پێکان هات

جگە لە نێیمار، لوکا مۆدریچ یەکێکی دیکەبوو لە یاریزانە دیارە دوورخراوەکان و ئەمەی دووهەمیان بووە یەکەم براوەی مێژووی باڵۆن دۆر کە ساڵی دواتر لە ٣٠ یاریزانەکەدا نەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button