ئیتاڵیا

رۆژنامەنووسێک ئامۆژگاری تەکنیکی کۆنتی دەکات

یاریگا-لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یاری نێوان ئینتەرمیلان و بۆروسیا دۆرتموند رۆژنامەنووسێک ئامۆژگاری کۆنتی دەکات و ئەوەش ئەو راهێنەرە دەهێنێتە قسە.

لە کاتی پرسیاری میدیاکان بۆ ئەو راهێنەرە سەبارەت بە یارییەکەیان، رۆژنامەنووسێک بە کۆنتی وت دەتوانیت یاری بە ڤالەنتینۆ لازارۆ بکەیت وەک ناوەڕاستکاری هێرشبەر ئەگەر بە پلانی ٣-٤-٢-١ یاری بکەیت”.

کۆنتی لە وەڵامدا وتی  “سوپاس بۆ ئامۆژگارییەکەت، ئەگەر دەتەوێت منیش کەمێک وانەت پێدەدەم لەسەر چۆنیەتی هەواڵ نوسین. مادەم تۆ دەتەوێت کارەکەی من بکەیت منیش حەزدەکەم هەندێک ئامۆژگاریت بکەم بۆ کارەکەت. لازارۆ ناتوانێت لەو پلانە یاری بکات”.

ڤالەنتینۆ لازارۆ هاوینی ئەمساڵ لە هێرتا بەرلینەوە گوێزرایەوە بۆ ئینتەر بەڵام لە مانگی حەوتەوە تەنها لە دوو یاریدا بەشداری پێکراوە ئەویش وەک یاریزانی یەدەگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button