ئه‌وروپائینگڵته‌را

بەهۆی کردەوەی ڕەگەزپەرستیەوە، مانچستەر سزای هاندەرێکی یانەکەی دا

یاریگا- بەهۆی هەڵسوکەوتێکی ڕەگەزپەرستانەوە، یانەی مانچستەر سزای بەسەر هاندەرێکی یانەکەدا سەپاند.

لە یاری نێوان مانچستەر یونایتد و لیڤەرپووڵ، ئالیکساندەر ئاڕنۆڵدی یاریزانی باڵی ڕاستی ڕێدز ڕووبەڕووی هەڵسوکەوتی ڕەگەزپەرەستی بوویەوە، دواتر بەرپرسان و لایەنی پەیوەندیدار لە شەیتانە سوورەکان هەستان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی هاندەرەکە.

پاش ناسینەوەی، لە بەیاننامەیەکی فەرمییدا مانچستەر سزاگەی ڕاگەیاند کە بریتیە لە بێبەشکردنی ئەنجامدەرەکە لە چوونە نێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد بۆ ماوەیەکی نادیار. هاوکات ئەوەشیان خستۆتە ڕوو کە ڕێکاری توندتر دەگرنە بەر دەرهەق بە هەرکەسێک کردەوەی ڕەگەزپەرستی لێ بینرێت، جا چ لە ناوە یاریگا یاخود لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە هەڵەی لەو جۆرە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button