ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

سەڵاح لە پێکانەکەی گەڕایەوە و بەشداری ڕاهێنانەکانی ڕێدزی کردەوە

یاریگا- موحەمەد سەڵاحی میسڕی لە پێکانەکەی چاک بوویەوە و بەشداریی ڕاهێنانەکانی لیڤەرپووڵی کرد بۆ رووبەڕوو بوونەوەی جێنیکی بەلجیکی.

سەڵاح لە گەڕی هەشتەمی پریمەرلیگ دووچاری پێکان هات و نەیتوانی لە هەفتەی فیفادا یاوەری هەڵبژاردەکەی بێت. هەر بەهۆی ئەو پێکانەشەوە یاری هەفتەی ڕابردووی پریمەرلیگی لەدەست دا کە بە یەکسانبوون لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە ئۆڵدترافۆرد هاتنە دەرەوە.

دوای ئەوەی بۆ ئەنجامدانی گەڕی سێیەمی یاریی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ گەشتی بەلجیکا دەکەن، لە هەفتەی دەیەمی پریمەرلیگدا دەبنە میوانی یانەی تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button